بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتوڵا عەبدولمەلیکی وەزیری پێشنیارکراوی ڕەییسی بۆ وەزارەتی کار خەڵکی شاری قوروەیە و ئێستا جێگری کاری کۆمیتەی ئیمدادە و ساڵانی پێشوو چەند گەڵاڵەی گرینگی بۆ کاروپیشەی ئەو خەڵکەی لە لایەن کۆمیتەی ئیمدادوە پشتیوانی دەکرێن، پێشکەش کردووە.
عەبدولمەلیکی لە دایک بووی ساڵی ١٣٦٠ە و ئێستا ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ئیمام سادقە. ناوبراو خاوەن بڕوانامەی دوکتورای ئابووری لە زانکۆی ئەسفەهانە.
Your Comment